له‌سه‌ر پرسی كورد جۆن بوڵتن به توڕه‌یى تورکیا جێده‌هێڵێ
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورك كۆتایى هات و رۆژنامه‌یه‌كى توركیش باس له‌وه ده‌كات گرژیى له‌نێوان بۆڵتن و به‌رپرسانى توركیا دروست بووه، بۆیه بۆڵتن توركیا جێده‌هێڵێ.
به‌پێى هه‌واڵێكى تورك پرێس، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى جۆن بۆڵتن و به‌رپرسانى تورك ته‌واو بووه و دانیشتنه‌كه دوو سه‌عات و ۱۰ خووله‌كى خایه‌ند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوور له چاوى میدیاكان به داخراوى به‌ڕێوه‌چووه.
میدیاكانى توركیا باس لێوه ده‌كه‌ن، شانده‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا جگه له بۆڵتن پێكهاتبوو له جۆزیف دانفۆرد سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا و جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژ به داعش، شاندى توركیایش له‌لایه‌ن ئیبراهیم كاڵنى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و سادات ئۆناڵى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و یاریده‌ده‌رى هه‌وڵگرى توركیا پێكهاتبوو.
به‌رله‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له راگه‌یاندن هێرشى كرده سه‌ر جۆن بۆلتن، بۆیه ماڵپه‌رێكى توركى به ناوى ” A HABER” ئه‌ردۆغان ئاماده‌نه‌بووه پێشوازى له بۆڵتن بكات، بۆیه گرژى دروست بووه و بۆڵتن به‌نیازه توركیا به جێبهێڵێ، هه‌مان زانیارى له ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو جۆن بۆڵتن گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ی پایتەختی تورکیا ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى توركیا بكات، له‌سه‌ر كورد چه‌ند لێدوانێكى له دژى توركیا دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بێ گره‌تنیكردنى پاراستنى كورد سووریا جێناهێڵێ.