به‌رهه‌م ساڵح و خدر بێگلاسی له میدیا كوردی

قادر مسته‌فا
ئه‌م دوو ناوه هیچ كات له هیچ شوێنێك یه‌كانگیر نین له هیچ بوارێكدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسورمان، به‌رهه‌م ساڵح كه هه‌ڵگری ناوی سه‌رۆككۆماری عێراقه، پۆسته‌كه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو میدیایی جیهانی چاو بخه‌نه سه‌ری، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بۆته سه‌رۆككۆماری عێراق، له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان هیچكات جێگایه‌كی نیه، هیچ میدیایه‌ك تاقه‌تی له بڵاو كردنه‌وه‌ی چاڵاكیه‌كانی نیه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوی به‌رهه‌م ساڵح دا، ده‌سته‌واژه‌ی بێ حورمه‌ت یان حورمه‌ت چه‌قیو به‌كار ده‌هێنن به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ میدیایه‌ك ئاماده نیه، ناوی ئه‌م سه‌رۆككۆماره خانه نێو رێزی بڵاوكراوه‌كانی رۆژی خۆی”.
به‌ڵام هه‌رچی خدر بێگلاسیه، نه‌ك له میدیاكاندا، به‌ڵكو له‌ئه‌كاونتی تایبه‌ته‌كانی خه‌ڵكیش دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وێنه و هه‌واڵه‌كانی هه‌یه، خه‌نده‌ی خستۆته سه‌ر زاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌یته‌وه، پڕ له وێنه و چاڵاكیه هونه‌ریه‌كانی ” خدر بێگلاسی” به سه‌دان ڤیدیۆ و وێنه‌ی بۆ خه‌نده خستنه سه‌ر زاری خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی وه‌ك ” ئینستگرام و فیسبووك” هه‌یه، هه‌موو جوڵه‌یه‌كی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له میدیاكاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وێنه‌گیراوه و خراوه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵك”.
ئه‌گه‌رچی حورمه‌تچه‌قیه‌وه‌كه‌ی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه وێنه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌بینن، سه‌دان ناوی وه‌ك” حورمه‌تسز و حورمه‌تچه‌قیو و بێ حورمه‌ت” سه‌رتاپای كۆمێنته‌كان داده‌پۆشیت، خه‌ڵك بێزار و قێزهه‌ڵساوه له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و وێنه‌كانی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح له ته‌نها یه‌ك ساڵی رابردوو هه‌وڵی هه‌ڵخه‌له‌تاندنی خه‌ڵكی دا له‌ژیر ناوی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی و خه‌ڵكی ده‌ستخه‌رۆكرد به‌ناوی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی و سه‌دان قسه‌ی نه‌سته‌قی له‌شێوه و شێوازی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و مافیایی یه‌كێتی بۆ خه‌ڵكی كوردستان كرد، به‌ڵام له چركه‌ساتێكدا به چاوی قایمی خۆی چویه‌وه ناو یه‌كێتی و خه‌ڵكی ناو حزبه به‌ناو هاوپه‌یمانی و دیموكراسیه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵه “گا” پێناسه كردوو، چوو بۆ به‌غدا و بوه سه‌رۆككۆمار و چویه‌وه ناو یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش هه‌موو مرۆڤێكی خاون زه‌ره‌یه‌ك ئه‌قلی توره و قێز هه‌ڵساو كرد له حورمه‌ت چه‌قیوو”.
به‌ڵام هه‌رچی خدر بێگڵاسیه مرۆڤێكی ساده و دڵخۆش و ره‌نگخۆشه‌ویسته له‌ناو خه‌ڵك و خه‌ڵك به خۆشه‌ویستیه‌كی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و دڵی خه‌ڵكی كوردستان له ڤیدیۆ و وێنه‌كانی دا دڵخۆش و خه‌نده له سه‌ر لیوه، بۆیه بۆته بابه‌تی هه‌موو خه‌لكی كوردستان و به‌خۆشه‌ویستی زۆره‌وه، خه‌ڵك وێنه‌كانی و ڤیدیۆكانی له ئه‌كاونتی خۆی پۆسته ده‌كات و هاورێكانی دڵخۆش ده‌كات”.
بۆیه ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه له‌نێوان دوو مرۆڤی وه‌ك ” خدر بێگڵاسی و به‌رهه‌م ساڵحدا” دوو ره‌نگی ته‌واو پێچه‌وانه هه‌یه، كه پێی ده‌گوترێت دوالیزم وه‌ك ” شه‌یتان و ره‌حمان و خراپ و باش، ره‌ش و تاریك، دێ‌و و په‌پوله” ئێستا به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و دێوه تاریكه خراپ و ره‌شه‌یه، كه له‌به‌رامبه‌ر ره‌حمان و سپی و په‌پوله‌دا، بوونی هه‌یه”.