لە ژێر فشاری پارتی یەكێتی لە كەركووك ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكانی بەرزكردەوە
دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم یەكێـی هەولێدا كە لە رێگای كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە رێككەوتن لە گەڵ توركمان و عەرەب پارێزگارێك بۆ كەركووك دەست نیشان بكات سەركەوتوو نەبوو, ئەمڕۆش بە مەبەستی لەسەر كار لادانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك هەوڵی كۆبوونەوەیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون, یەكێتی گەیشتە ئەو باوەڕە بەبێ گەڕانەوەو هەماهەنگی لەگەڵ پارتی ناتوانرێت هیچ گۆڕانێك لە كەركووك بكات.
پێشتر یەكێتی هەوڵی گەڕاندنەوەی پارتی دا بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڵام پارتی بە چەند مەرجێك ئامادەی گەڕانەوە بوو بۆ كەركووك, لە وانە گەڕانەوە بە ئاڵای كوردستانەوە هەروەها بەرێوەبردنی پارێزگاكە بە هاوبەشی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكێتی رایگەیاند كە لەسەرجەم بارەگاكانی لەكەركووك ئاڵای كوردستانی بەرز كردەوە, رۆژنامەنوسێك دەنوسێت وەك قۆناغی یەكەم لە ژێر فشاری پارتی ئەمڕۆ یەكێتی ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكانی هەڵكردووە, بەڵام تا دۆخەكە تەواو ئاسایی نەكرێتەوە و ئاڵای كوردستانیش بەنەگەڕێتەوە شارەكە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان پارتی ئامادەی گەڕانەوە نیە بۆ ئەو شارە.