ئەگەر رۆژی دوو سێو بخۆیت چی لە لەشدا روو دەدات

 

 

گوتەیەكی بەناوبانگ هەیە كە دەڵێت، ئەگەر رۆژی سێوێك بخۆیت پێویستت بە پزیشك نییە، بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دەركەوتووە كە پێویستە رۆژانە دوو سێو بخۆین، بۆچی؟.

چونكە خواردنی سێو لە رۆژێكدا لە مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ بەدوورت دەكات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ ئاسایی دەكاتەوە، بەپێی نوێترین توێژینەوەیی پزیشكی دەركەوتووە كە سێو پێكهاتەیەكی كیمیایی تێدایە كە مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و زیادبوونی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە .

خواردنەوەی نیو كووپ شەربەتی سێو لە رۆژێكدا گەورەترین سوود بە لەش دەگەیەنێت، بەڵام خواردنی دوو سێو لە رۆژێكدا دەتكات بە خاوەن دڵێكی تەندروست، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لە گۆڤاری خۆراكی ئەمەریكی بڵاو كرایەوە. ئەوەیان دۆزییەوە كە ئاوێتەیەك هەیە لە سێودا وەك دژە ئۆكسید كار دەكەن و  رێ لە مەیین و گیرانی خوێنبەرەكان دەگرێت. بەشێوەیەكی گشتی میوە و سەوزەكان مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكەنەوە. بەڵام شارەزایانی خۆراك لە زانكۆیی كالیفۆرنیا جۆرە ئاوێتەیەكیان دۆزییەوە لە سێودا كە پێی دەگوترێت پهیتۆنوتریەنتس.

لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی كە ئەنجام درا لەسەر سوودەكانی خواردنی سێو بەسەر ئەو ژنانەدا تاقی كرایەوە كە لە تەمەنی نائومێدیدا بوون یان سووری مانگانەیان وەستابوو. رۆژانە دوو سێویان دەخوارد، تەنیا لە ماوەی سێ مانگدا هەستیان بە كەمكردنەوەیی ئاستی كۆڵیسترۆڵ كرد لە خوێنیاندا و بەمەش توێژینەوەكە ئەنجامێكی باشی بەدەست هێنا. هەرچەندە بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن تێكدانی تەندروستی لەش، بۆیە خواردنی سێو بە خۆراكێكی باش دادەنرێت بۆ كەمكردنەوەیی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ.

Back to top button