رێكه‌وتنی یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمان بۆ لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی شكست ده‌هێنێت
هەوڵەکانی یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی کەسێکی دیکە بکرێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركوك به‌رده‌وامه .
به پێی رێکكەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتی و عەرەب و تورکمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به نیازن جەمال مەولود، وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركوك، بخرێته شۆێنی رێبوار تاڵەبانی ،به‌ڵام نیسابی یاسایی یان بۆ ته‌واو نه‌كراوه‌و بەشێك لەوانەشی کە رێکكەوتنیان کردبوو، پاشگەزبوونەوە، نەتوانرا دانیشتنەکە ئەنجامدرێت.
14 ئەندام ئەنجوومەنی پارێزگا ئیمزایان لەسەر رێکكەوتننامەیەك کرد، بەڵام نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواو بکرێت بۆ گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و نزیكه‌ی 12 هئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیش كه دانیشتوی شاری هه‌ولێرن هێشتا به‌لایانه‌وه باشه كه رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بێت .
لایه‌نی توركمانیش بیه هۆی كێشه‌و ناكۆكی نێوخۆییانه‌وه نه‌یانتوانیوه پۆسته‌كه بۆخۆیان یه‌كڵایی بكه‌نه‌وه .
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.