ئه‌مریكا هیزه‌كانی له كه‌ركوك جێگیر ده‌كات
چەند رۆژێکە دەنگۆی چوونی هێزێکی ئەمریکا بۆ سەربازگەی کەیوەن لە کەرکووك بڵاوبووەتەوە، بەگوێرەی هەندێك زانیاریی نا فەرمی، ئەمه‌ریکا نیازی وایە کەی وەن بکاتە پێگەیەکی گرنگی ستراتیژی بۆ خۆی،ڕەوانەکردنی ھێزی ئەمەریکا بۆ سەربازگەی کەیوەنی کەرکووک کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ئەمنیی شاری کەرکووک دەبێت.
عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای کەرکووک_ گەرمیانی پارتی ئاشکرای کرد: “تەنیا لە نێو سەنتەری شاری کەرکووک 24 جۆر حەشدی تێدایە، ھەروەھا حەشدی عەشایەری و سێ فیرقەی پۆلیسی فیدڕاڵ، ئەوە جگە لە دژەتیرۆر و چەند ھێز و تاقمی دیکەش.”
رێبوار تاڵه‌بانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك دەڵێت:”ئەمه‌ریکا ئامادەکاری بۆ گۆڕانکاریی گەورە دەکات لە عێراق”.
سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك گووتی :”هاتنی سوپای ئەمه‌ریکا هەنگاوێکی باشه‌و داعش له شاره‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه، گەڕانەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کەرکووك لە پێناو پاراستنی شارەکەیە”.
لای خۆیه‌وه د.مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ڵێت :” ئەمه‌ریکا هەر هەنگاوێک بهاوێژێت لە بەرژەوەندی کورد نییە”.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک ، خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.