وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته عێراق
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/pompew-iraq.jpg)
رێوشوێنی توندی ئه‌منی بۆ پێشوازی له مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ده‌كه‌وێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی1ی2019 مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی نهێنێ و پێشتر رانه‌گه‌یێنراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
بەپێی كارنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی میسر، سعودیە، عومان، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، کویت و ئوردن دەكات و به‌ڵام سه‌ردانی عێراق له خشته‌ی سه‌ردانه‌كانیدا نه‌بوو .