دۆناڵد تره‌مپ : وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند سودمه‌ندن له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێمه ده‌یكه‌ین
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له په‌یامێكیدا ده‌لێت شه‌ڕه‌كان كۆتاییان نایه‌ت و هیزهكانمان له سوریا دهكێشینهوهو به‌شیوه‌یه‌كی گونجاو به‌رده‌وامی به شه‌ڕی دژ به داعش ئه‌ده‌ین .
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” شه‌ڕه‌كان كۆتاييان نايه‌ت، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به هۆى بڕيارى هه‌ڵه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه ههڵگيرساون. وه‌ك پێويستيش هاوكارى ماڵى و سه‌ربازى نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌مه‌ريكا له لايه‌ن وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، كه زۆر سوودمه‌ندن له‌وه‌ى ئێمه ده‌يكه‌ين.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووريا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسيويه‌تى و ده‌شڵێت: رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى فاشيل به مه‌به‌ست هه‌واڵى ناوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گومانى له‌باره‌ى نيازى من بۆ كشانه‌وه له سووريا پيشانداوه، به‌ڵام هيچ ناكۆكييه‌ك له لێدوانه‌كانى يهكهمجارم نييه و ئێمه به شێوه‌يه‌كى گونجا و هاوڕێك له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميدان به شه‌ڕى دژ به داعش و هه‌موو ئه‌وه‌ى پێويسته ده‌كشێينه‌وه و چى دانايانه و پێويست بێت ئه‌وه ده‌كه‌ين.