چاودێرێكی سیاسی :یه‌كێتی ماوەی ساڵێک زیاترە دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه له كه‌ركوك
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مشه‌و ئاڵای كوردستانی له شاری كه‌ركوكی داگیركراو بریندار به‌رز كرده‌وه ،هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان قسه‌و باس و ڕه‌خنه‌ی زۆری بۆ یه‌كێتی به دوای خۆیدا هێنا ،به‌شێك له ڕه‌خنه‌كان له هه‌ناوی خۆی و گروپ و باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی گرتیان و به‌شه‌كه‌ی تریش خه‌لكی چاودیرو ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو ،هه‌رچی باڵه‌كانی یه‌كێتی یه به سیناریۆو ده‌بینن و خه‌لكی كوردستانیش پێیان وایه یه‌كێتی نیوه‌ی كوردستانی به خاك و خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد تازه موژده‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵامان به گویدا ئه‌ده‌ن .
نیاز حاجی نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” لە خیانهتی١٦ـی ئۆکتۆبەر یەکێتی ھەندێک لەپێشمەرگەکانی خۆی لەسەنگەرەکان ھێشتەوە تا بڵێت ئێمە بوین بەرگریمان کرد، لەلایەکیش پیلانی خیانەتیان جێبەجێ دەکرد و خەریکی پاشەکشەبوون”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ، نیاز حاجی چاودێری سیاسی ده‌شڵێت :” ئەوەی ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە ئەمشەو لە کەرکوک پێش ھەموو شتێک کوردە و ھەستی کوردبوون وایکردووە بەو حەماسەتەوە برژێتە سەر شەقام! به‌ڵام گروپێکی خیانەتکار هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكیان قۆستۆتەوە بۆ جیبەجێکردنی مەرامەگڵاوەکانیان ، ماوەی ساڵێک زیاترە یەکێتی خۆی دژی ئەو ئاڵایەیە “.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌ك له دنیادا مێژوویه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و له‌و مێژووه‌ش ئاڵایه‌كی هه‌یه وه‌كو پیرۆز و هێمایه‌ك بۆ خۆ ده‌رخستن و ناسینه‌وه به‌كاری هێناوه .