قاسم محه‌مه‌د ده‌كرێته قایمقامی نوێی ته‌له‌عفه‌ر
له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌نگیدا به‌دانانی قاسم محه‌مه‌د، وه‌ك قایمقامی نوێی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له بری عهبدوعال عه‌باس، كه ده‌ستی له كاركێشابویهوه .
ئیسماعیل ئیبراهیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر گووتی: “ئه‌نجومه‌نی قه‌زا به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌نگیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی قاسم محه‌مه‌د وه‌كو قایمقام”.
“17 ئه‌ندام به‌شداربون له ده‌نگدانه‌كه‌دا، قایمقامی نوێ 11 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و كاندیده‌كه‌ی تری به‌رانبه‌ر، موسه‌نا ده‌وله ته‌نیا شه‌ش ده‌نگی هه‌بوو”.
عهبدوعال عه‌باس قایمقامی پێشووی ته‌له‌عفه‌ر، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه له ژێر ده‌ستی داعش دهستیلهكاركێشانهوه، تائێستاش هۆكاری وازهێنانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه.
ته‌له‌عفه‌ر به دووری 70 كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه و دانیشتوانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعە مەزهەب پێكهاتون، لە ناوەڕاستی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت و له ئابی 2017، له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.