ڕاكان جبوری : هه‌ڵكردنی ئاڵا له كه‌ركوك موزایه‌ده‌ی سیاسییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، سێشه‌ممه 8ی كانونی دوه‌م2019 له‌سه‌ر باره‌گاكانی له كه‌ركوك ئاڵای هه‌رێمی له‌پاڵ ئاڵای عێراق و حزبه‌كه‌یدا هه‌ڵكرد، زیاتر له ساڵێكه به هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه بالێكی یه‌كێتی رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان كردبوو دواتر شاره‌كه ڕاده‌ستكرا و ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیش هێنرایه خواره‌وه .
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌دا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه:“ دوای وه‌فاتی سەرۆک مام جه‌لال ئێمە لە تەواوی بارەگاکانمان ئاڵاکانی (کوردستان و عیراق و یەکێتی)مان داگرت… ئەمڕۆش جارێکی‌تر به فه‌رمی ئاڵاكانمان هه‌ڵكرده‌وه”.
لای خۆیه‌وه راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك به‌بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێك ، گووتی :” هه‌ڵكردنی ئاڵا له كه‌ركوك موزایه‌ده‌ی سیاسییه و هه‌ر شتێك له كه‌ركوك رویداوه و رووده‌دات به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و پێویسته كه‌ركوك له ژێر یه‌ك ئاڵادا بیت كه ئه‌ویش ئاڵای عێراقه “.
پێشتر و له 17ی كانونی یه‌كه‌می 2018دا، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی ئاڵا له هه‌رێمی كوردستان، كۆمیته‌ی كه‌ركوكی حزبی شیوعی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی هه‌ڵكرد و دواتر به‌فشاری هێزه ئه‌منییه‌كان هێنرایه خواره‌وه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له ئازاری 2017دا هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە فەرمانگەكانی شارەكە پەسەندكرد لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەردوو پێكهاتەی عەرەب و توركمان بایكۆتیان كرد، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە نیسانی 2017دا پرسی هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە پارێزگای كەركوك خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا تەنیا ئاڵای عیراق هەڵبكرێت، دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.