سه‌ركرده‌یه‌كی گۆران : هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ بێرێزیكردنه‌ به‌ ئاڵاكه‌و ئیراده‌ی میله‌ته‌كه‌مان

ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رەخنەی توندی لە یەکێتیی ده‌گرێت و ده‌ڵێت :کاتێک دەبێت ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵبکرێت کە ”ئیرادەیەک بۆ پاراستنی و بەرگریکردن لە دانەگرتنی ھەبێت“.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕاگەیاند: ”کەرکووک شارێکی فرۆشراو و داگیرکراوە و لە سەودا و مامەڵەیەکی خیانەتکارانەدا چارەنووسی بەرەو ئەم دۆخەی ئێستا ڕۆشتووە، کوردیش لەو شارەدا ھیچ دەسەڵاتێکی نەماوە، پێموایە لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە تا ئێستا کورد ھێندە لەبەردەم مەترسیی تەعریبدا نەبووە“.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێت: ”ئەمە چ مانایەکی ھەیە کە تۆ کاتژمێرێک ئاڵای کوردستان ھەڵبکەیت و خەڵک بدرێتە بەرشەق و بێڕێزی پێ بکرێت؟ ئاڵا بەم شێوەیە ھەڵناکرێت و چارەسەری دۆخی کەرکووکیش بەم جۆرە ناکرێت، بەڵکوو دەبێت حزبەکان لەسەر دانانی پارێزگارێک کۆک بن و یەک وتاری سیاسییان ھەبێت، دواتر بە پێی دەستووری عێراق چارەسەر بدۆزنەوە“.

خەلیل سەرکانی سەرکردەکەی گۆڕان گوتیشی : ”ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان“ لەلایەن یەکێتییەوە ”ھەڵەیەکی زۆر گەورە بوو و بێ ڕێزیکردنە بە ئاڵاکە و ئیرادەی میللەتەکەی خۆی“. دووبارە پرسیاری ئەوە دەکات: ”باشە تۆ کە ئاڵات ھەڵ کرد، دەبێ بتوانی پارێزگاری لێ بکەیت، ئەگەر نا بۆ چەند کاتژمێرێک بێ و خەڵک سووکایەتی پێ بکرێت، ئەمە چ مانایەکی تێدایە؟  کاتێک ئاڵا ھەڵکرا، دەبوو زەمینەیەکی لەبار بووایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دانەگیرێت، بۆیە شتێکی زۆر بێ مانایە“.

 

Back to top button