ڤیدیۆ:هەوڵی تیرۆر كردنی ترەمپ شكەستی هێنا
خواكوڕك
كاندیدی كۆماریەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ بەهۆی هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی لەلایان كەسێكەوە، پاسەوانە ئەمنیەكانی بۆ ماوەیەكی كەم دووریان خستەوە لە بانگەشەی كردن.
ترەمپ لەكاتی پێشكەش كردنی وتارێكی دا لەناو جەماوەرەكەی دا، لە شاری رێنوی ویلایەتی نیڤادا، بەڵام بەهۆی بوونی هەڕەشەوە لەناو جەماوەرەكەیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دورخرایەوە، پاش ماوەیەكی كەم لەدوورخستوەی لە ترەمپ گەڕایەوە بۆ پێشكەشكردنی وتارەكەی و رایگەیاند “هیچ كەس نەیوتووە كە ئەمە كارێكی ئاسان دەبێت بۆ ئێمە، دەمەوێت سوپاسی هێزە ئەمنییەكان بكەن.
هەر بەگوێرەی زانیاری هەواڵیەكان گومان هەبووە كە كەسی هەوڵدەر بۆ تیرۆر كردنی ترەمپ چەكی پێ بووبێت بەڵام هێزە ئەمنیەكان دەلێن هیچ چەكێك نەدۆزراوەتەوە.
شایانی باسە ئەمە بۆ دووەمین جارە هەوڵی تیرۆر كردنی ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان دەدرێت بەڵام لەهەردوو هەوڵەكەدا ترەمپ بەسەركەوتووی رزگاری دەبێت،بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەری (dailymail) پێنج مانگ لەمەوبەر و لە 20/7/2016 لەكاتێكدا پێشكەش كردنی وتارەكەی لەكەمپینی هەڵبژاردن دا ترەمپ لەلایان هاووڵاتییەكی بەریتانی كە ناوی مایكڵ ستیڤان-ی تەمەن 20 ساڵ بوو هەوڵی تیرۆر كردنی درا بەڵام لەو هەوڵەشدا ترەمپ سەڵامەت لێی دەرچوو.