راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر كۆبوه‌وه
مايك پۆمپيۆ، ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى به‌غداى به‌جێهێشت روويكرده شارى هه‌ولێرى پايته‌خت و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، مایك پۆمپیۆ، سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌شی كردووه له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هۆشداری له باره‌ی ئێران داوه و ئه‌و وڵاته‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌رێمه‌كه وه‌سف كردووه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی 8 وڵات ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌رده‌ن، میسر، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه، كوه‌یت و عهممانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانیكردنی عێراق له كارنامه‌كه‌ی پۆمپیۆدا نه‌بووه و به نهێنی هاتووه‌ته عێراق.
وه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌نه‌بوونه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌شیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی خاكی عێراقی جێهێشت.