سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و سەرەتا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی 8 وڵات ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌رده‌ن، میسر، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه، كوه‌یت و عهممانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانیكردنی عێراق له كارنامه‌كه‌ی پۆمپیۆدا نه‌بووه و به نهێنی هاتووه‌ته عێراق.