كه‌ركوك جێگری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی وه‌ڵامی ڕاكان جبوری ده‌داته‌وه‌

لەبارەی لێدوانەکەی راکان جبوری کە رایگەیاندووە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای یەکێتی موزایەدەی سیاسییە ، رەوەند مەلا مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی له‌ كه‌ركوك گووتی: “دەبێت راکان جبوری بزانێت ئەو دەیان لەوحەی کوردی لە شوێنەکان ‌هێناوەتە خوارەوە کەس قسەی نەکردووە، بۆیە ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین و بە هیچ جۆرێک ئەو ئاڵایە ناهێنینە خوارەوە”.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی له‌ كه‌ركوك گوتیشی: “راکان جبوری نایەوێت کورد هەناسەش بدات، و حەزدەکات کورد هەرنەمێنێت، بەڵام ئەمەی بۆ ناچێتە سەر ئەگەر داوای هێزیش دەکات با بچێت هێز بۆ ناوچە نا ئارامەکانی حەویجە و ناوچەکانی دیکە بکات”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رەوەند مەلا مەحموود بە پێویستی نەزانی ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوەکانی شارەکە هەڵبکرێت و ڕای گەیاند: ”ھیچ پێویستمان بەوە نییە، لەناو دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک، ئاڵای کوردستان ھەڵبکەین، ئێمە ئاڵای کوردستانمان لەسەر بارەگاکانی خۆمان ھەڵکردووە“.

رەوەند مەلا مەحموود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی له‌ كه‌ركوك گووتیشی:” لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە قسەیان لەگەڵ تورکمانەکان کردووە، ئەوان هیچ بۆچونێکی خراپیان نییە و دەڵێن، “ئێمە چۆن ئاڵای خۆمان لەسەر بارەگاکانمان هەڵدەکەین ئێوەش مافی خۆیانە ئاڵای خۆیان هەبێت لەسەر بارەگاکانیان”.

Back to top button