بۆچی ئەردۆگان جۆن بۆڵتۆنی نەبینی؟

 

دوای ئەوەی توركیا قەشە ئەمریكیەكەی ئازاد كرد, لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا تا ئاستێك ئاسایی بوویەوە, بۆنەهێشتنی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە جۆن بۆلتۆن راوێژكاری ئاسایی ئەمریكا بڕیار بوو لەگەڵ سەرۆكی توركیا كۆ ببێتەوە، بەڵام بە ھۆی پشتیوانی كردنی ئەمریكا لە ھێزە كوردیەكان و دەستبەردارنەبوون لێیان، سەرۆك كۆماری توركیا ئامادە نەبوو چاوی بە بۆڵتۆن بكەوێت.
بەرپرسێكی باڵای ئەمنی ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكات پێش دیدارەكە بۆڵتۆن بە تەلەفۆن بە ئەردۆگانی ڕاگەیاندووە كە ئەمریكا دژی ھەر ھەنگاوێكی توركیا دەوەستێتەوە گەر بیەوێت ھێرش بكاتە سەر ھێزە كوردیەكان
لە بەرامبەردا ئەردۆگان بەو ھەڵوێستە توڕە بوەو دیدارەكەی ھەڵوەشاندۆتەوە و داوای كردووە واشنتۆن چەكە ئەمریكیەكانی لە دەستی ھێزە كوردیەكان وەربگرێتەوە و پشتیوانی ئەنكارا بكات

Back to top button