که‌رکوک له‌نێوان داکۆکی و ناکۆکیدا
مێژوو سه‌لماندویه‌تی ته‌نها هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵک و وه‌ڵامی خواست و داواکارییه‌کانیان بده‌نه‌وه ، له‌کاتێکدا خه‌ڵک ناخوازێت ئه‌و کوردستانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمن سه‌ده‌یه‌که دابه‌شکراوه ، جارێکی تر له‌ناوماڵی کوردا دابه‌شبکرێت ، بۆیه هه‌رکه‌سێک به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵک بانگه‌شه‌ی له‌تکردنی ئیداره‌ی هه‌رێم بکات ، ئه‌وا ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌دۆرێنێت ، ڕه‌نگه ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش گه‌واهیدره‌ی ئه‌م ڕاستییه بن . ئاخر یه‌ک تاکی کوردی نیشتمانپەروەر شک نابه‌م شانازی به‌ڕۆژه‌کانی خیانه‌ته‌وه بکات ، به‌تایبه‌تی ئه‌و خیانه‌ته‌ی که تائێستاش برینه‌که‌ی له‌جه‌سته‌ی دوزو که‌رکوکدا ساڕ‌ێژ نه‌بووه ، بۆیه ئه‌وه‌ی شکست و خیانه‌ت ده‌کات به‌ڕۆژی شانازی و سه‌رکه‌وتن ، بێ‌شک زۆڵه کورد‌و ناپاکه .
له‌کاتێکدا پایته‌خته گه‌وره‌کانی دونیا و ده‌وروبه‌ر چاوی ته‌ماحیان له‌سه‌ر که‌رکوک ناتروکێنن ، که‌چی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی و قه‌ڵه‌مه ده‌رباره‌کانیان ، گرنگی که‌رکووک له‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاره‌وه ده‌بینن و له‌ێیناوی ئه‌و پۆسته‌شدا له‌ده‌ره‌وه سازش له‌سه‌ر ناسنامه مێژووییه‌که‌ی ده‌که‌ن و ، له ناوخۆداشدا گرفت و ناکۆکی بۆ پێکهینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌که‌ن ، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان له گرنگییه ستراتیژی و قه‌ومی و جوگرافییه‌که‌یه‌وه ته‌ماشای که‌رکوک ده‌کات ، بۆیه داکۆکی ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستوری عێراق و هه‌وڵه نیوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ، دۆخی داسه‌پاوی سه‌ربازی و ئاسه‌واره شومه‌کانی خیانه‌تی ئۆکتۆبه‌ر بسڕێته‌وه ، ئه‌وسا ڕێکاره‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی شار له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ، پاریزگاری شه‌رعی شاره‌وه دابڕژێته‌وه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی مێژویه‌که له‌به‌رده‌م پیلان و هێرشی دوژمنان و نه‌یاراندا سه‌ربه‌رزانه ڕاوه‌ستاوه‌و قوربانی ده‌دات و ، بووه به‌زامنی شکۆی نه‌ته‌وه‌و ، له‌پاراستنی به‌ها دیموکراسییه‌کان دانه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه ، بۆیه هیچ فشار‌و گوشارێک ، ناتوانێت له‌ئه‌رکه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی دایببڕێت و ، پشت به مۆزایکی هه‌ڵبژاردن و حورمه‌تگرتن له‌ئیراده‌ی خه‌ڵک ، کار ده‌کات بۆ باشکردنی ژیانی خه‌ڵک و، تۆکمه‌کردنی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان . ئاخر پارتی جگه‌له مێژووه‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی سه‌نگی له‌ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه وه‌رگرت و له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی عێراق و کوردستاندا بوو به‌یه‌که‌م ، مافی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به‌که‌رکووک ، موماره‌سه‌ی هێزی نه‌رمی بڕیار له‌فۆرمه شه‌رعیه‌که‌یدا بکات و، ڕێگه له ده‌خاڵه‌تی ئه‌و بێ به‌رهه‌مانه بگرێت ، که‌به‌دریژایی مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی گه‌که‌که‌مان نه‌یانتوانیوه به‌به‌خشینی جوتێک گۆره‌وی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش بکه‌ن و ، له‌کۆبونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به‌پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا مافی خویه‌تی بواری ده‌خاڵه‌تی که‌سگه‌لێک نه‌دات ، که‌تائێستا بۆ خۆشه‌ویستی نیشتمان و پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسییه‌کان جۆش نه‌دراوون .
پێکهینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له‌سه‌رڕێگایه ، لێ ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێکه‌وه‌یی بیست و شه‌ش ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان بێت ، با بفه‌رموێت وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی بێته مه‌یدان و دوور له‌دروستکردنی کێشه و ئاریشە خۆی فۆرموله بکات ، خۆئه‌گه‌ر ته‌حه‌مولی ئۆپۆزسیون بوونیش ناکات ، باشتر وایه ته‌حه‌مولی ڕه‌شیق بوونی پۆسته‌کانی بکات و هه‌رچی زووه ، ئەگه‌ر برینداریش بێت واژوو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌وسزا دیموکراسیە بکات که خه‌ڵکی کوردوستان به باڵایان بڕی .