حكومەت لەسەر بایكۆت كۆبوونەوە دەكات رێكخراوی یونسێفیش هۆشداری دەدات

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكان سەرۆكی حكومەتی كوردستان و جێگرەكەی لەگەڵ وەزیری پەرەوەدە بۆ بریاری یەكڵاكەرەوەی دۆخی سلێمانی و بایكۆتی مامۆستایان و ژیانی قوتابیان لەنێوان ویستی مووچەی مامۆستایان و چارەنووسی خوێندنی ئەم ساڵی قوتابیان بریارە كۆببنەوە.
 
ماڵپەری رووداو زانیاریەكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری پەروەردە، بڵاو كردۆتەوە بەپێی زانیاریەكانی ئەو ماڵپەرە “كۆبوونەوەیەكی گرنگە و گفتوگۆ لەبارەی بایكۆتی خوێندن ‌و چارەنووسی خوێندن لە دەڤەری سلێمانی دەكرێت، بەڵام نازانرێ‌ بڕیاری تێدا دەدرێت یان نا.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی ئەو ماڵپەرە كەوتووە، هەموو هەوڵێك چڕكراوەتە بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی بەڵام مامۆستایان مكورن لەسەر فەشەڵی ئەم ساڵی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی.
 
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن مامۆستایانی سلێمانی تەنها وانە گوتنەوەیان بایكۆت كردووە ئەو نیوو مووچەی كە مانگی 6 و 7 و 8 و دراوە پێشی هەموو پارێزگاكان بۆ سلێمانی چووە و لەلایان مامۆستایانی بایكۆتی سلێمانی، وەرگیراوە، بایكۆتی مووچە نەكراوە.
زیاتر لە مانگیک بەسەر دەستپێكردنی پڕۆسەی خویندنی ئەمساڵ تێپەڕبووە، بەڵام ھێشتا پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجەش خوێندن لە ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستی پێنەكردووە، مامۆستا و فەرمانبەران بەردەوامن لە بایكۆتكردنی دەوام، بۆیە رێکخراوی یونسێف ھۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر تا 5 رۆژی دیکە پرۆسەی خوێندن دەستپێنەکرێت ئەوا ئەمساڵی خوێندن ھەژمارناکرێت.
Back to top button