وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, هۆشداریمان بۆ یەكێتی بە بەرهەم ساڵحدا كە قاچاغی نەوتی كەركووك و فرۆشتنی بە ئێران رابگرێت.
دوای ئەوەی ئەمرۆ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد, دوای سەردانەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد لە دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بەرهەم ساڵحدا، رەخنە لە ناردنە ئێرانی نەوتی كەركووك گیراوە لەلایەن یەكێتییەوە، بەڵام بەرهەم ساڵح لە راگەیەندراوەكەیدا ئەم بابەتەی شاردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی لە بەرهەم ساڵح گرتووە بەوەی حزبەكەی درێژە بە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك دەدات بۆ ئێران.
جێی باسە لە بەیاننامەی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵحدا كە لە دوای دیداری لەگەڵ مایك پۆمپیۆدا بڵاوی كردەوە، بە هیچ شێوەیەك باس لەم بابەتە سەرەكییەكەی دیدارەكە نەكراوە.
بەر لە چەند ڕۆژێكیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا لەبارەی بە قاچاخفرۆشتنی نەوتی كەركووكەوە، ڕەخنەی لە كورد گرتبوو بەوەی بڕە نەوتێكیان هەیە ئەویش بۆ ئێران دەنێرن.