پۆمپیۆ دوای گەڕانەوەی لە تویتێدا نوسییویەتی, كۆبوونەوەیەكی گرنگمان لەگەڵ دۆستی باشمان مەسعود بارزانی ئەنجامدا

 

دوای ئەوەی ئەمرۆ مایك پۆمپیۆ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد, لە گەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە, لە دوای گەڕانەوەی لە توێتێكدا پەسنی سەردانەكەی دەكات.
پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر, تەنها دوو كاتژمێر دوای گەڕانەوەی لە پۆستێكیدا نوسیویەتی :” كۆبونەوەیەكی گرنگ و بەرھەمدار لەگەڵ دۆستی باشمان مەسعود بارزانی, سەرۆك وەزیرانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان ئەنجامدا”.
ئەمە لە كاتێكدا بارەگای بارزانی لە بارەی سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان رایگەیاند, پۆمپیۆ بە یاوەری بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە گەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوویەوە, لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی ناوچەكەو پرسی داعش و پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێكران”.

Back to top button