یه‌كێتی بۆچی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد له‌كه‌ركووك
رێكان سه‌باح
راگه‌یاندراوه مههزهلهكهی یه‌كێتی له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10 مانگی یه‌كی 2019 نه‌ك بووه جێگای شه‌رمه‌زاریه‌كی تر بۆ یه‌كێتی، به‌ڵكو لایانگرانیشیان ئه‌وه‌نده‌ی تر باریان قورس‌تر بوو كه دیفاع له‌وه‌ها یه‌كێتیه‌ك بكه‌ن، كه ئاستی ئه‌و ئاسته بێت، بلێت بۆیه ئاڵامان ههڵنهكردبوو له‌به‌ر ماته‌مینی مام جه‌لال بوو، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌وێ رۆژێ بوو، له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌به‌رچاوی هه‌رچی میدیایی جیهانی و ناوه‌خۆی عێراق نه‌ك پرسه به‌ڵكو مام جه‌لالیان به ئۆتۆمبێلی زنجیر كێش لابردوو، لهربهرچاوی خه‌ڵكدا له‌شوێنی دانراوی كه‌ركووك دا لابرد، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رو زه‌مه‌نه نوێیه‌ی ساڵدا له‌یه‌كێتی رووده‌دات، بۆته جێگای پێكه‌نینی خه‌ڵكی كوردستان”.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای قسه‌ی ئێمه‌یه، راگه‌یاندراوه كۆمیدیاكهی یه‌كێتی نیه، به‌ڵكوه مه‌به‌ستی یهكێتیته، بێگومان هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له‌باره‌ی كه‌ركووك، هه‌ر له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بووه، پێناسه كردنی كه‌ركووكی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لای پارتی داگیركراو بووه، پارتی جگه له‌وه‌ی كه كه‌ركووكی بهداگیركراو پێناسه كردووه، بێگومان رێگای نه‌داوه دۆخی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌رووی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئیداری دا ببێته ئه‌مری واقیع، ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌یه‌ك له سیاسه‌تدا حالین، تێی ده‌فكرن و واقیع بینن، ده‌زانن دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌م شاره كه‌وته بۆشایی ئیداری و نا ئیستقراری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه نه‌وتی كه‌ركووك جگه له دزینی به‌تانكه‌ر نه‌یتوانی له‌كه‌ناڵێكی فه‌رمی و یاسایی دا هه‌نارده بكرێت، واتا پارتی رێگری كرد له‌وه‌ی دۆخی داگیركراوی و سه‌ربازی له كه‌ركووكدا له‌ژێر ناوی پارێزگایه‌كی خیانهتكاردا درێژه‌ی پێبدرێت، توانی رێگری بكات له‌ژێر چه‌واشه‌كاری یه‌كێتی و درێژه‌ی بهسهربازگهی كردنی كه‌ركووك و داگیركراوی له‌م شاره‌دا په‌ره پێبدرێت”.
یه‌كێتی كه ئێستا ده‌لێت ئێمه له كه‌ركووكدا زۆرینه‌ین، مه‌شهه‌دی كۆمیدیا و رووقایمی ته‌زویری كه‌ركووك به كۆپی باركۆدهكانی سیسته‌می ئهلیكتۆرنی كه‌ركووك به‌رده‌پۆش ده‌كات، ئه‌ی به‌یاننامه‌ی كاتژمێر 4ی دوا عه‌سری قوباد تاڵه‌بانی كه ده‌لێت، خه‌ڵك و كه‌ركووكمان له‌ده‌ست دا چ لێده‌كات، ئه‌ی ئه‌رشیڤی گریانی رێبوار ته‌های ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی عێراقی له‌سه‌ر كه‌ركووك یه‌كێتی چ لێده‌كات كاتێك له میدیاكاندا به‌گریانه‌وه گوتی تكاتان لێده‌كه‌م برۆن بۆ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، یه‌كێتی باش ده‌زانێت دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌كه‌ركووك كۆتایی پێهاتووه، خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌ركووك كه سه‌دا 90ی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بوون بۆ به‌لێی ریفراندۆم، جاشبوون و خیانه‌تكارانی یه‌كێتی له‌بیر ناكات، بۆیه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت، پارتی قاچه كورسیه‌كی له كه‌ركووك نیه؟! ئه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه، چۆن پارتی له لیستی برایه‌تی خاوه‌ن زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتیه له‌كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووكه، یه‌كێتی نه‌ك چه‌واشه‌كاریه‌كانی بۆته سه‌ر لێشواوی خۆی به‌ڵكو خه‌ریكه له‌بیر ده‌كات، كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بریار له‌سه‌ر داهاتووی كه‌ركووك ده‌ده‌ن نه‌ك كورسیه ساختهكراوهكانی باركۆدی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌لیكترۆنی عێراق”.
یه‌كێتی له‌ئێستادا باش ده‌زانێت پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ناو چه‌قی به‌سه‌ر خستنی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستاندایه، به‌وه‌ی دۆخی سه‌پێنراوی داگیركردنی كه‌ركووك ره‌د ده‌كاته‌وه، داوایی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌كات به‌فه‌رمی، به‌ڵام یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه هه‌رده‌م له‌ژێر پێی حه‌سه‌ن پلایسدا بمێنێته‌وه ده‌یه‌وێت به‌هه‌ڵكردنی ئاڵا كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی، هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان به فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌كه‌ركووك تێك بشكێنێت و رێگری بكات له‌م سه‌روه‌ریه‌ی كه پارتی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ده‌ستی هێناوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باش ده‌زانێت پارتی ده‌یه‌وێت به‌فه‌رمی دۆخی داگیركراوی كه‌ركووك كه له ئه‌نجامی خیانه‌تكارانی یه‌كێتی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پا ئاسایی بكاته‌وه، ئاڵا كوردستان و پێشمه‌رگه به‌فه‌رمی بگه‌رێنێته‌وه كه‌ركووك، ئا له‌و كاته‌دا یه‌كێتی به هه‌ڵدانی ئاڵای نافه‌رمی و لابراوی سه‌ر باره‌گاكانی به ئیستفزازی دابنێته‌وه، دۆخی هه‌ستیاری دانووستاندن و گه‌رانه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و بخاته‌وه ژێر هه‌ژموونی میلیشیا كان”.