وه‌زیری پێشه‌سازی قه‌ته‌ر پێشوازی له‌ به‌رهه‌م ساڵح كرد

به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ” بێ حورمه‌ت” ناوی ده‌برێت، به‌هۆی لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی بوونی به‌ سه‌رۆككۆماری عێراق و چوونه‌وه‌ ناو یه‌كێتی، له‌ سه‌ردانێكی بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر، له‌لایان وه‌زیری پێشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێده‌كرێت له‌كاتێكدا ناوبراو، پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقی هه‌یه‌”.
به‌رهه‌م ساڵح كه‌ له‌ ئێستادا پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقی هه‌یه‌ له‌ سه‌ردانێكی دا بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر كه‌ به‌پێی عورفی دیبلۆماسی ده‌بێت هاوتاكه‌ی پێشوازی بكات به‌ڵام له‌و وڵاته‌ وه‌زیرێكی خزمه‌تگوزاری كه‌ وه‌زیری پێشه‌سازیه‌ پێشوازی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی لێكه‌وته‌ له‌ میدیاكانی عێراق و به‌ كه‌سێكی شكه‌ستخواردوو ناوی ده‌به‌ن”.
به‌پێی عورفی دبلۆماسی سه‌رۆككۆمار له‌لایان هاوتاكه‌ی كه‌ سه‌رۆككۆماره‌ پێشوازی لێده‌كرێت، به‌ رێورسمی سه‌رۆكایه‌تی پێشوازیه‌كه‌ رێكده‌خرێت به‌ڵام به‌هۆی لاوازی پێگه‌كه‌ی ناوبراو له‌لایان وه‌زیرێكی خزمه‌تگوزاری پێشوازی لێده‌كرێت و به‌بێ رێورسم به‌خێرهاتنێكی ساده‌ی لێده‌كرێت”.
Back to top button