بەم خواردنانە چارەسەری شەقیقە بکە

زۆر کەس بەدەست لاسەرئێشەوە (شەقیقە) دەناڵێنن و ئەوەش ژیانی لێ تاڵ کردوون و نازانن چی بکەن بۆ چارەسەرکردنی.

سیستەمی خۆراکی زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە لا سەرئێشەیان هەیە و پێویستە بایەخی زیاتر بدەن بە هەندێک خواردن و هەندێکیش کەمتر بخۆن، ئەو ڕێنماییە خۆراکییانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- کحول: نابێت بەهیچ شێوەیەک بیخۆنەوە چونکە ژمارەی جارەکانی لاسەرئێشە زیاددەکات و هانی دەدات بۆ ئەوەی دەستپێبکات.

2- قاوە و ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە: نابێت هیچ کات بیانخۆنەوە چونکە تووشی ئالودەبوونیان دەبێت و ئەوەش وادەکات ئازاری سەریان هەبێت و گەر نەخورێنەوە و زۆر جار ئازاری شەقیقەکە دروست دەکەن.

3- گۆشتی تازە: بایەخێکی زۆر بدەن بە خواردنی مریشک، گۆشتی گا و ماسی، ئەوانەش یارمەتی هێوربوونەوە دەدەن، بەڵام دەبێت بەکوڵاوی بیخورێت نەک ببرژێنرێت.

4- میوە ترشەکانی وەک سندی و پرتەقاڵ و لیمۆ: نابێت بخورێن چونکە هاندەری شەقیقەن و چەندین کەس دوای خواردنی پرتەقاڵ ئازاری شەقیقەکەیان بۆ دروست بووە و پێویستە خۆیان لێ بەدووربگرن.

5- خواردنەوەی سارد: نابێت بخورێنەوە چونکە دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی ترپەی ئازاری شەقیقە و ئەوەش بێزارکەرە.

Back to top button