پێنج رۆژ ماوە و مامۆستایانی سلێمانی بایكۆتی قوتابخانە ئەهلیەكان و نیومووچەیان نەكردووە
خواكوڕك
پێنج رۆژ ماوە بۆ فەشەڵی پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی و خوێندكارانی سلێمانیش رووە و هەولێر دێن و قوتابخانەكانی سلێمانی بۆ نەفەوتانی ئەو ساڵیان بەجێ دێلن و مامۆستایانی سلێمانیش تەنها لە قوتابخانە ئەهلیەكان دەوام دەكەن و وانە گوتنەوەی قوتابخانە حكومیەكانیان بایكۆت كردووە، لەكاتێكدا تەنها وانە گوتنەوەیان بایكۆت كردووە نەك نیو مووچەكە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یونسێف هۆشداری داوەتە حكومەت لەئەگەری دەست پێنەكردنەوەی دەوام لە دەڤەری سلێمانی و هەلەبجە و گەرمیان و قەزای كۆییە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن هەمان ئەو مامۆستایانەی كە بۆماوەی زیاتر لە مانگیك بایكۆتی دەوامی حكومیان كردووە، لە قوتابخانە ئەهلیەكان دەوام دەكەن، تەنها لە وانە گوتنەوەیان لە قوتابخانەكانی سلێمانی بایكۆت كردووە، نیو مووچەكەی حكومەت وەردەگرن.