مادە وونبووەکەی گەردوون ئاشکرابوو

زانایانی زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆلدەر پێکھاتەی ئەو مادەیەیان ئاشکراکرد کەبە(مادە وونبوەکەی گەردوون) ناسراوە و لەسەردەمی تەقینەوە مەزنەکەوە بەنادیاری ماوەتەوە.

زانایانی بواری فیزیای فەلەکی توانیان دەستنیشانی سێیەکی ئەو مادە سروشتییە بکەن کەپێشبینی دەکرێت کاتێ دروست بووبێت کەگەردوون تێیدا دروست بووە، تیمە نێودەوڵەتییەکەش ئاماژەیان بەوەکردووە کەتوانیویانە ئەو جۆرە بدۆزنەوە.

مادە نوێیەکە بە (Missing Baryon Problem)ناسراوە و بەمادەیەکی ئاسایی و تاریک ناسراوە کە٨٥%ی مادەی گەردوون پێک دەھێنێت.

زانایان توانیان شیکاری ئەو تیشکە بکەن کەلەئەستێرە ساختەکەی (کوازار) دروستکراوە، تێیدا تاوتوێی گۆرانکاری غاز بکات لەنێو پلەی گەرمای جۆراوجۆری گەردوندا، لەگەڵ زانینی پاشماوەی جۆری ئەو غازەی ئۆکسجین لەنێو سستمی خۆردا.

 

Back to top button