مراویەكی دەگمەن كەسانێكی زۆر له‌ چوار ده‌وری كۆدەكاتەوە

لەیەكێك لە پاركەكانی نیویۆرك مراویەك بووە هۆی سەرنج ڕاكێشانی میوانان و گەشتیارەكان بەلای خۆیدا.
لەم دوایانەدا مراویەكی جۆری ” مێندرن” لە “سێنتراڵ پارك” دەركەوتووە و كەسانێكی زۆری لە دەوری پاركەكە كۆكردۆتەوە،  ئەوەی ئەم مراویە لە جۆرەكانی تر جیادەكاتەوە ڕەنگاو ڕەنگیەكەیەتی، بە جۆرێك چاوی ڕەشە و پەڕەكانی دەوری ملی پرتەقاڵیە و سنگیشی مۆرە، هاوكات پێشە سەری سەوزە، مراویەكە بازنەیەكی  پلاستیكی بەیەكێك لە قاچەكانیەوەیەتی، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە لایەن مرۆڤەوە لە شوێنێكی تایبەتدا بەخێو كراوە و دواتر هێنراوەتە پاركەكەوە.

سەرەڕای ئەو شێوە نایابەی مراویەكە، بەڵام پسپۆڕانی بواری زیندەزانی و شارەزای بواری ئەو جۆرە مراویە ئاماژە بەوە دەكەن كە مراوی ” مێندرن” دەگمەن نیە، بەڵكو لە نیشتیمانی خۆیانن كە بریتیە لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئاسیا و ڕووسیا و چین و كۆریا و یابان و ژمارەیان زۆرە.

 

Back to top button