ڕیاڵ مەدرید گفتۆگاکانى لەگەڵ مۆرینیۆ دەستپێکردوە

ماوەیەکى زۆرە دەنگۆى گەڕانەوەى ڕاهێنەرى پورتوگالى خۆزێ مۆرینیۆ هەیە بۆ یانەى ڕیاڵ مەدرید و لە نوێترین هەوڵیشدا باس لەوە دەکرێت کە ئیدارەى یانەى مەلەکى جوڵەى دەست پێکردوەو یەکەمین گفتوگۆى لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە ئەنجام داوە.

ڕۆژنامەى زە سەنى بەریتانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى یانە مێرەنگى گفتوگۆکانى لەگەڵ خۆرخێ مێندزى بەڕێوبەرى کارەکانى ئەو ڕاهێنەر دەست پێکردوە لە پێناو وەرگرتنى ئەرکى مەشقى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە لایەن مۆرینیۆى ڕاهێنەرى دوور خراوەى یانەى مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە هۆکارى سەرەکى بۆ گەڕانەوەى مۆرینیۆ بۆ یانەیە سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى فلۆرەنتینۆ پیرێزە کە پێ وایە ئەو دۆخەى یانەکەى تێ کەوتوە تەنها  سپێشەڵ وەن دەتوانێت کارەکان ڕێک بخاتەوەو یانەکە بەرێتەوە سەر ڕێچکەى سەرکەوتنى خۆى، کە پێشترو بۆ ماوەى سێ ساڵ ئەرکى ئەو یانەیە لە ئەستۆى خۆزێ مۆرینیۆ بوو.

Back to top button