کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و سارد دەبێت، لەکاتەکانی شەودا بۆ پەڵە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانیی زوودا.

   

Back to top button