جاسمین لینارد هێرشى توند دەکاتە سەر ڕۆناڵدۆ

لینار کە پێشکەشکارێکى بەریتانى و پێشتر خۆشەویستى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى بووە هێرشى توندى کردە سەر ئەو یاریزانە و بە نەخۆش و درۆزن ناوى برد.

جاسمین لە تویتى تایبەت بە خۆیەوە پشتگیرى خۆى بۆ کاترین مایۆرکا دەربڕى و ووتى.. من بە هەموو شێوەیەک ئامادەم ڕووى ڕاستەقینەى ڕۆناڵدۆ دەربخەم و ئەو قسانەى مایۆرکا دەیکات سەرجەمیان ڕاستن و دەستدرێژى لەلایەن ئەو یاریزانەوە کراوەتە سەرى.

هەروەها ئەو خانمە دەشڵێت.. ڕۆناڵدۆ کەسێکى دەرون نەخۆش و درۆزنە، وە ئەگەر بتانەوێت من ڕوى ڕاستتەقینەى ئەو یاریزانەتان بۆ دەردەخەم.

لە درێژەى قسەکانیدا جاسمین ووتیشی.. ئەوەى من لە بارەى ڕۆناڵدۆوە دەیزانم ئەگەر ئێوە بیزان توشى دڵەراوکێ و تۆقان دەبوون.

Back to top button