ئاوات بۆکانی دوو هاوڕێی خۆی بە گوللـە بریندار دەکات و بۆ شوێنكی نادیار هەڵاتووە

هونەرمەندی میللـی، ئاوات بۆکانی دوو هاوڕێی خۆی بە گولـلە بریندار دەکات و بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەش دەڵێ بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە”.

عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ده‌زگا میدیایه‌كان راگەیاند ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (9-1-2019) هونەرمەندی میللی، ئاوات بۆکانی لەگەڵ خزمێکی و دوو هاوڕێی دیکەی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە چنارۆکی سنووری کۆیە، بەڵام لەوێ لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان و بە گولـلە دوو هاوڕێکەی بریندار دەکات.

عەمید عەلی عەبدوڵڵا گوتیشی لەبەرئەوەی رووداوەکە لە دەرەوەی شاری کۆیە بووە، ئاوات بۆکانی دەستبەجێ بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و ئێستا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

Back to top button