وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته عێراق
بيژه‌ن زه‌نگنه، وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق.
عاسم جيهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند:”وه‌زيرى نه‌وتى ئێران و شاندى ياوه‌رى بۆ تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات له بوارى نه‌وت و وزه‌دا سه‌ردانى به‌غداى كردووه”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتيشى: هه‌ردوولا گفتوگۆ له باره‌ى پرسه جێبايه‌خه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین”.