مایك پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتن پشتیوانی خۆیان بۆ كوردانی سوریا ده‌ربڕییه‌وه
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا جارێكی دێكه پشتیوانی خۆیان بۆ كورده‌كان له سوریا ده‌ربڕی و به هاوپه‌يمانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ڕى دژ به داعش وه‌سفكرد.
دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ردانی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، رايگه‌ياند، “ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركيا كردووه و باسمان له‌وه كردووه كه ئاسايشى ئه‌و هێزانه‌مان بپارێزين له كاتى پرۆسه‌ى كشانهوهياندا”.
مايك پۆمپيۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌وڵوێستێكی نوێ دا ڕاشیگه‌یاند:” وڵاته‌كه‌ى هه‌موو شتێك كه له توانايدا بێت ده‌يكات بۆ پاراستنى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى له سووريا له هه‌ر هێرشێك كه توركيا بيانكاته سه‌ريان.”
هاوكات سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا (جۆن بۆڵتن ) راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن له ئيسرائيل رايگه‌ياند: “ئه‌مه‌ريكا نايه‌وێت هيچ ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى توركيا له سووريا به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌گه‌ر دواى هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجامبدرێت”.
ڕاوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا گوتيشى: “ئه‌مه‌ريكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا په‌يوه‌ست كردووه، به‌و دڵنيايانهى توركيا دهيدات له باره‌ى سه‌لامه‌تى و پاراستنى كورده‌كانه‌وه”.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا ده‌شڵێت : “هه‌ڵوێستى ئهمهيكا ئه‌وه‌يه كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا روونادات تاوه‌كو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌كرێت له باره‌ى پاراستنى كورده‌كانه‌وه”.
كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا و له نێویاندا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی: “واشنتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه و گرنگترینیشیان بوونی په‌یوه‌ندی به‌تینی نێوانیانه له‌گه‌ڵ رێكخراوه (تیرۆریستییه‌كان) له سووریا”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتىشی: “ئاماده‌كاریی بۆ لوتكه‌یه‌كی سێقۆڵی له نێوان، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كرێت” به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.