پەكەكە و داعش كێبركێیانە لەسەر تەقینەوەكەی ئامەد

خواكوڕك
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 4-11-2016 تەقینەوەیەک لەبەردەم باڵەخانەی بنکەی پۆلیسی کۆنی ئامەد روویدا، بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “لە تەقینەوەکەدا هەشت کەس کوژران و 100 کەسی دیکەش برینداربوون”.
 
دوێنی 5ی 11ی 2016ی داعش لە راگەیاندراوێكدا تەقینەوەكەی شاری ئامەدی باكوری كوردستانی خستە سەر خۆی و رایگەیاند كە ئەوان ئەو تەقینەوەیان ئەنجامداوە، لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان.
 
ئەمرۆ پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر ناوی تەیرێ ئازادی كوردستان تاك، تەقینەوەكەی ئامەدی باكوری كوردستانی خستە سەر خۆی و رایگەیاند كە ئەوان بوون تەقینەوەی ئامەدی باكوری كوردستانیان ئەنجامداوە،
 
ئەم تەقینەوەیە لەناو شاری ئامەدی باكوری كوردستان ئەنجامدرا كە بەپێی دواین زانیاری 15 كەس سیڤیل تێیدا گیانی لەدەست داو زیاتر لە 100 كەسیی سڤیلیش بریندار بوون.
 
Back to top button