شاندێکی رۆژئاوای کوردستان داواکارییەك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات
شاندێکی رۆژئاوای کوردستان، کە بە سەردانێك گەیشتووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، داواکارییەك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممه بارەگەی بارزانی بڵاوی كردۆتەوە، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.
ئاشكرا كراوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە مەیدانییەكانی سووریا تاوتوێ كرا و شاندی میوان كورتەیەكیان لە بارودۆخی هاووڵاتیانی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانیان لەمەڕ ئاییندەی كورد لەو وڵاتە بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە شاندی سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا سوپاسی خۆیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند كە هەردەم پشتیوان و خەمخۆری گەلی كورد لە سووریا بووە و پێزانییان هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی ئەو دواییەی سەرۆك بارزانی لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا. داوایشیان كرد كە سەرۆك بارزانی دەنگ و مەزلوومیەتی گەلی كورد بە ناوەندە دیپلۆماسی و دەولییەكان بگەیێنێت.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاووە، سەرۆك بارزانی رێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندەکە لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان و پاراستنی گەلی کورد لە سووریا خستووەتە روو.