ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمێر كۆبویه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ١ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمێر، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، کە جۆن ویلکس بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی ھەماھەنگیی زیاتری بواری دژ بە تیرۆر گفتوگۆی لەسەر کرا.

مەسرور بارزانی ھاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و پێشوازی لە پشتیوانییەکانی بەریتانیا بۆ ھەنگاوەکانی چاکسازی و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کرد و داوای کرد بەریتانیا لە مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت و ھەرێمی کوردستانیش سوود لەو پرۆگرامە پێشکەوتووانەی راھێنان وەربگرێت کە بۆ ھێزەکانی عێراق دیاریکراوە.

لەلای خۆیەوە جەنەراڵ لۆریمێر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری ھەرێمی کوردستان  بە تایبەت لە بواری مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

Back to top button