سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمێر ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/nechervan-barzanii-1.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی1ی2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا كاری هاوبه‌شی ئه‌منیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان و پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کران و له‌مباره‌یه‌وه شاندی میوان جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه و به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ جێگیركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆر ڕزگار بوون كرده‌وه. هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كه له ڕابردوودا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه دووپات كرایه‌وه و شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و دوا پێشوه‌چوونه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.