هه‌سه‌ده‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ره‌قه‌ی راگه‌یاند

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6/11/2016 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ره‌قه‌ی راگه‌یاند.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ژێرناونیشانی ” فوراتی توورە” له‌لایه‌ن ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە شارۆچكەی عەین عیسای رۆژئاوای كوردستان راگه‌یانراو بڕیاره‌ له‌ دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هێزه‌كانیان به‌ره‌و ره‌قه‌ بجوڵێنن.

ئه‌و هێزه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن بریتین له‌ یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG و یەكینەكانی پاراستنی ژنان YPJ و بە پشتگیری هاوپەیمانان دەبێت و 80% ی هێزەكانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەكە خەڵكی رەققە و دەوروبەری رەققە ده‌بن.

Back to top button