شاندێكی ڕۆژئاوای كوردستان سوپاسی پشتیوانی و خهمخۆری سهرۆك بارزانی دهكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-1-2019، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) كرد.
له كۆبونهوهی نێوان سەرۆک بارزانی و شاندی ئهنجومهنی نیشتیمانی كورد له سوریا تاوتوێی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و پرسی كورد له سوریا كراوه .
لای خۆیهوه سهرۆك بارزانی رێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندەکە لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان و پاراستنی گەلی کورد لە سووریا خستووەتە روو.
شاندەکەی ئهنجومهنی نیشتیمانی كورد له سوریا ، سوپاسی ”پشتیوانیی و خەمخۆریی“ سەرۆک بارزانییان بۆ گەلی کورد لە سووریا کردووە و داوایان لێ کردووە ”دەنگ و مەزلوومیەتی گەلی كورد بە ناوەندە دیپلۆماسی و دەولییەكان بگەیێنێت“.