مه‌حمود عوسمان :كورد بۆخۆی تێناگات كه كاك مه‌سعود بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه
سه‌باره‌ت به سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان،د.مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، ڕایگەیاند: ”هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باشە، قسەیان لەگەڵ کردووە و گوتیان گفتوگۆکان ئەرێنی بووە، بەڵام پێویستیمان بەوەیە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بکەین کە چی بۆ کورد دەکات و لە ڕووی سیاسییەوە چی هەیە و لە ڕۆژئاوا چی دەکات“.
د.مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد .گووتیشی :”پێویستە کورد گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ ئەمریکا بکات و ڕێککەوتنێکی لەگەڵدا ببەستێت کە بەهۆیەوە هەندێک گەرەنتی بە کورد بدرێت. هۆکاری ئەمەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەرچەندە ئەمریکا لە هەندێک قۆناغدا هاوکاریی کوردی کردووە، بەڵام لە هەندێک قۆناغیشدا هاوکاری نەکردووە”.
لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مەحموود عوسمان ده‌ڵێت: ”کاک مەسعود ڕۆڵێکی گەورەی هەیە و ئەوانەی دەرەوە هەمووی دەزانن ڕۆڵی ڕەقەم یەکی هەیە لەم بابەتەدا، بەداخەوە کوردەکە خۆی تێی ناگات لەو شتانە، ئەو ناکۆکیی حزبەکان و دژایەتیی یەکتر و ئەمانە، بەڵام سەرۆکی گەورەترین حزبە و کوڕی مەلا مستەفایە و سەرۆکی هەرێم بووە ماوەیەکی درێژ، ڕۆڵی هەیە“.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عیراق، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2019 گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له دوای گه‌یشتنیشی بۆ هه‌ولێر،سەرەتا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی کۆبوەوە و دواتریش هه‌ریه‌ك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سازكرد.