گروپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر دژ به ئاڵای كوردستانن
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ئاسۆ مامه‌ند بەرپرسی مەڵبەندی كه‌ركوكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ،لە کاتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ .دژی هه‌ڵكردنی ئالای كگوردستانه له كه‌ركوك و بانگەشەی ئارامیی کەرکووک و نەبوونی هیچ کێشەیەک دەکات و ڕەتی دەکاتەوە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هیچ دەستدرێژییەکیان بۆ سەر ماڵی کوردان لە کەرکووک ئەنجام دابێت.
لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا ئاسۆ مامەند ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ، ئۆباڵی خیانهتهكهو هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان دەخاتە ئەستۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعییشاری كه‌ركوك تۆمەتبار دەکات کە بەهۆکاری تایبەت ئاڵای کوردستانه‌وه دۆخی شاره‌كه تێكچووه.
گروپی خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت به‌م هاتوهاواره‌یان خیانه‌ته‌كه‌ی خۆیان بشارنه‌وه‌و شكستهكهشیان له‌باره‌ی لابردنی ڕێبوار تاڵه‌بانی له بیر خه‌لك ببنه‌وه كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان تێكه‌ڵ كردووه.
تۆماری ڤیدیۆكه