قه‌ڵادزێ ئاسایشی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌راسیمێك
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی1ی2019 كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له قه‌ڵادزێ ــ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هێرشیان كرده سه‌ر مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی تیرۆر كردنی سێ ئه‌ندامی پارتی كرێكرارانی كوردستان.
هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی په‌لاماری رۆژنامه‌وان و پهیامنیرانیان داوه‌و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كهلو په‌لی رۆژنامه‌وانیدا و شكاندویانه .
محەمەد حەسەن، یه‌كێكه له په‌یامنێره‌كان بەر هێرشی هێزەکانی ئاسایشی یه‌كێتی کەوتووهو دەست بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیدا گیراوه‌و بۆخۆشی ده‌ستگیر كراوه .
رێگری كردن له‌كار و چالاكیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سنوری زۆنی سه‌وز دوای رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتی و توركیا دێت كه یه‌كێتی له‌و رێكه‌وتنه‌دا به‌ڵێنی به توركیا داوه هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی گروپ و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا ڕابگرێت و ئه‌ندامان و كادیرانی په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكات .