ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: هه‌ركه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵێك ده‌خوێنێت

 

ئەمیر حاجی کەمال، به‌رپرسی مه‌كۆی سۆران و ئەندامی جڤاتی نيشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند:” دۆخەکە هێندە شڵەژاوە کە هەر کەسەی لە ئاوازێک دەخوێنێت، ”ئەگینا ئەوە ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەیە“.

سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كانی یەکێتی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومەت، ئه‌میر حاجی كه‌مال به‌رپرسی مه‌كۆی سۆرانی گۆڕان ، ڕایگەیاند: ”دۆخی یەکێتی لە دێر زەمانەوە هەروا بووە، ئیتر کە گەیشتە لوتکە، ڕێک دەکەون، ئەوە پارێزگاریکردنە لە بەرژەوەندییەکانیان و هەر یەکەیان بۆ بەرژەوەندیی گرووپەکەی کار دەکات، بەڵام ئەوانە بۆ میدیایە و وەک یاریی  وایە کە یەکێک ڕەفعی دەکا و یەکێکیتر کەپسی دەکات“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران گوتیشی:” یەکێتی لە کۆتاییدا بەناچاری بە کەمتر لەوەی بۆی دانراوە، ڕازی دەبێت و گوتی: ”حکوومەتی پێشووش هەروا بوو و یەکێتی نەهاتە ژێر بار، دواتر بە کەمتر لەوە ڕازی بوو کە بڕیار بوو پێی بدرێت“.

ئەمیری حاجی کەمال، به‌رپرسی مه‌كۆی سۆران و ئەندامی جڤاتی نيشتمانی گۆڕان گوتیشی : ”یەکێتی باش دەزانێ و قسەکانی مەلا بەختیارمان لەبیرە کە دەیگوت ئەگەر کورسییەکیش نەهێنین، خۆ هێزمان هەیە؟ ئەمە باوەڕ نەبوونە بە دیموکراسیەت“.

به‌رپرسی مه‌كۆی گۆران له‌ سۆران ده‌شڵێت: ”پارتی گوتوویەتی سەنگی گۆڕان سەنگی ١٢ کورسی نییە، بەڵام یەکێتی ئەوە ناڵێت. لەوانەیە یەکێتی بیەوێت موماتەڵە بکات تاوەکوو ئەو دۆخەی هاتۆتە پێش دەستکەوتێکی هەبێت“.

Back to top button