دواین ئه‌نجامی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌وڵی تیرۆركردنی تره‌مپ

خواكوڕك

سێ شەممەی داهاتوو 8ی تشرینی دووەمی 2016 هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا دەست پێدەكات و كێبڕكێیەكی بەهێز لە نێوان كاندیدی كۆمارییەكان و دیموكراتیەكان بەڕێوە دەچێت.

بۆ هەڵبژادنەكەی ڕۆژی سێ شەممەدا حەوت كاندید كیبركێ دەكەن كە بە هێزترینیان هیلاری كلنتن كادیدی دیموكراتەكانە و دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكانە لە هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ و مسۆگەركردنی زۆرینەی لایانگرانیان بۆ دەنگدان و دوا هەوڵی خۆیان دەدەن.

 

هیلاری كلنتۆن به‌ربژێری دیموكراته‌كان

ئاستی ده‌نگه‌كانی له‌ پیشڕه‌ویدایه‌ له‌ دوایین ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هێلاری له‌ چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌ و توانیویه‌تی به‌ خاڵێك پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌ دوناڵد ترامپه‌ بكه‌وێت، چاودێران ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی زۆر به‌ گرنگ باس ده‌كه‌ن، چونكه‌ پیێانوایه‌ ئه‌مه‌ ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و دابه‌زینی بۆ نیه‌.

 

دۆناڵد ترامپ به‌ربژێری كۆماریه‌كان

سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ئاستی ده‌نگه‌كانی تووشی كێشه‌ش بووه‌ له‌ كه‌مپه‌ینه‌كانی، ئه‌وه‌ش رۆژی شەممە 5-11-2016 لە شاری رێنۆ لە ویلایەتی نێڤادا روویدا، بەهۆی هاتوهاوارکردنی کەسێک لە نزیک دۆناڵد ترامپ بەوەی کە چەک لێرە هەیە، پاسەوانەکانی ترەمپ گوتارەکەی پێ دەبڕن و دووری دەخەنەوە.

دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەمریکا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی رایگەیاندراوێكی ده‌ركرد، کە هیچ تەقینەوە و جۆرە چەکێک نەدۆزراوەتەوە لە شوێنی رووداوەکە، ئەوەی هەبووە تەنیا هاوارکردنی کەسێکی نادیار بووە لە نزیک دۆناڵد ترامپ وتوویه‌تی “چەک لێرە هەیە”

دواتر دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە بۆ هۆڵی گوتاردان و دەڵێت: “سەرباری هەموو ئەوانەش هیچ شتێک ئێمە ناوەستێنێت”.

 

Back to top button