له‌م مانگه‌ دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی پێكده‌هێنرێت

پێداگریه‌كانی یه‌كێتی بۆ له‌مپه‌ر خستنه‌ به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژه‌ی هه‌یه‌ به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دروست ده‌بێت، پۆسته‌كانی كه‌ بۆ یه‌كێتی داده‌نرێت، به‌كراوه‌ی جێ ده‌هێلرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیازی به‌شداری هه‌بێت، پۆسته‌كانی پر ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر نیازیشی نه‌بێت، كابینه‌ ته‌واو ده‌كرێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌ خیانه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستی داوه‌، به‌ له‌مپه‌ر دروست كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م داواكاریانه‌ی یه‌كێتی له‌ پارتی هه‌یه‌تی، جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پارتی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنێت”.

پێشتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایگه‌یاندبوو، تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌كان له‌مپه‌ره‌ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتیش رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌رده‌می ففتی به‌ ففتی به‌سه‌رچوو، ئێستاش به‌پێی قه‌باره‌ی كورسی و ده‌نگی خه‌ڵك هێزه‌كان به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ هه‌روه‌ها پێشتریش به‌رپرسانی پارتی رایانگه‌یاندبوو كه‌ دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت تێكه‌ڵ به‌ هیچ دۆسیه‌یه‌ك ناكرێت و گفتوگۆ ته‌نها له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت”.

پێكهێنانی له‌ ئێستادا یه‌كێتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری لێده‌كات به‌ڵام ئه‌م رێگریانه‌ بوونه‌ته‌ بابه‌تێكی كه‌له‌گایی له‌ سیاسه‌تدا، چاودێرانیش پێیان وایه‌ پێداگریه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجامی خراپی بۆ حزبه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دواجار پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت رێك بكه‌ون”.

Back to top button