پۆمپیۆ: ھاوپەیمانیەك لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكەین

 

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتێكی بۆ هەشت وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد, پاش سەردانی كردنی عێراق سەردانی قاهیرەی پایتەخی مسر كرد, لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە قاھیرە كە لەگەڵ ھاوتا میسریەكەی سازی كرد، ڕایگەیاند كە ھاوپەیمانیەك لەگەڵ وڵاتانی كەنداو پێك دەھێنن و ھەریەك لە میسرو ئەردەنیش لە ناو ئەو ھاوپەیمانیەدا دەبن.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەكرد كە یەك لە ئامانجەكانی ئەو ھاوپەیمانیە بۆ كورتكردنەوەی دەستی ئێرانە كە بەردەوام پاڵپشتی تیرۆرە لە ناوچەكە.

سەبارەت بە دۆخی سوریا پۆمپیۆ ڕایگەیاند كە تڕەمپ سورە لەسەر كشانەوەی ھێزە ئەمریكیەكان لەو وڵاتەو پاشگەزیش نابێتەوە.

Back to top button