فەرەنسا بە مەرج لە سوریا و عێراق دەكشێتەوە
دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاریدا لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان بكشێتەوە, پرسی كشانەوەی ئەمریكا بووەتە مژاری گەرمی ناوەندی سیاسی, بەشێوەیەك چەند وڵاتێكی دیكە لە بارەی كشانەوە یان لە عێراق و سوریا لێدوان دەدەن, فەرەنسا دەڵێت بۆ كشانەوەمان مەرجمان هەیە.
جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بە مەرج لە سوریا و عێراق دەكشێتەوەو گەر ئەو مەرجە جێبەجێ نەكرێت ئەوا سوپای وڵاتەكەی ناكشێتەوە لەو دوو وڵاتە
مەرجی فەرەنسا بۆ كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی پەیوەستە بە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیەكانی ھەردوو وڵات و كۆتایی ھێنان بە شەڕو ئاڵۆزیەكان و ڕێكەوتنی لایەنە ناكۆكەكان بەشێوەیەك كە ئەگەری دوبارە بونەوەی شەڕ كۆتایی پێبێت
لۆدریان نەیشاردەوە بونی سوپای فەرەنسا لە عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوانترە تا سوریا