زیانەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکان

بەگشتی گەنجان خواردنەوە وزە بەخشەکان دەخۆنەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان،ئەم جۆرە خواردنەوانە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن،ھەروەھا دەبێتە ھۆی ناڕێکی لە خەودا، مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەکات و دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئازار لە سنگدا.

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە زیاڕەوی کردن لە خواردنەوە وزە بەخشەکان، تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات و تووشی ناڕێکی لێدانی دڵت دەکاتەوە، ھەروەھا بڕێکی زۆر لە مادەی کافاین و شەکر و مادەی دیکەی زیانبەخشیان تێدایە.

Back to top button