گرنگترین سوودەکانی کەلەرم

کەلەرم یەکێکە لەو سەوزانەی کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی،ھەروەھا مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بەپێی توێژینەوەکان،کەلەرم پێکدێت لە پڕۆتینەکان وھەروەھا دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکان، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-

 

١- مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و مەمک.

٢- خواردنی کەلەرم لە سەرئێشە ڕزگارت دەکات.

٣- خواردنی کەلەرم ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە و بەرگری لەش بەھێز دەکات.

٤- خواردنی کەلەرم یارمەتیدەرە بۆ تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش.

٥- خواردنی کەلەرم  ئاستی شەکر لەخوێندا کەم دەکاتەوە.

٦- جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا ڕزگار دەکات.

٧- پێست شێدار دەکاتەوەو  لە چرچ بوون دەپارێزێت.

٨- رێگری دەکات لەمەترسی جەڵدەی دڵ و وەستانی مێشک.

Back to top button