شهپۆلێكی تری باران بارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
ئەمڕۆ پێنج شەممه ئاسمانی كوردستان ساماڵە و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر شەش و لە كەركووك هەشت دەبێت و پلەكانی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی بۆ دوو تا سێ پلەی ژێر سفر دادەبەزن و بەرزترین پلەی گەرمیشیان چوار پلە دەبێت.
بۆ سبەی هەینی هاوشێوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممه شەختە روو دەدات و كەشیش بۆ نیمچە هەور گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بە گشتی بەراورد بەمڕۆ پلەكانی گەرمی بەرزتر دەبن.
پێویستە بگوترێت لە یەكشەمی داهاتووەوە شەپۆلێكی تری بەفر وباران روو لە كوردستان دەكات و لە شارە جیاجیاكان بە رێژەی جیاواز بەفر و باران دەبارێت.
جێی باسە تا ئەم كاتەی ساڵ بڕێكی زۆری باران لە كوردستان باریوە و هەندێك شوێن مەترێكی تێپەڕاندووە و لە زۆربەی ناوچەكانیش سەرووی نیو مەتر باران باریوە. لە مێرگەسۆر ئاستی باران گەیشتووەتە مەترێك و 100 ملم و لە دینارتەش خەریكە لە مەترێك نزیك دەكەوێتەوە.